ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەید عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهاتەكانی ناو گۆڕەپانی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و، هەروەها دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن و چەند پێشنیارێك بۆ پڕۆسەی سیاسیی دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كران.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆكی رەوتی حیكمە داوای لە سەرۆك بارزانی كرد كە رۆڵی میحوەری خۆی لە بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی و نزیككردنەوەی بۆچوونی لایەنە عێراقییەكان بگێڕێت.

دیداری سەرۆک بارزانی و عەمار حەکیم
دیداری سەرۆک بارزانی و عەمار حەکیم

بابه‌تی تر

بڕیار درا به‌ دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ری نوێی بۆ دادگاكانی …