سهرۆك بارزانی پهیامێكی سهرهخۆشی ئاراستهی خانهوادهی خوالێیخۆشبێت د. حەمید ئاكرەیی دهكات رایگهیاند: هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر د. حەمید ئاكرەییمان پێ گەییشت كە جێگەی دەست و ماندووبوونی لە شۆڕشی ئەیلوول و گولان و بە تایبەت لە ئێزگەی دەنگی كوردستان هەمیشە دیارە و لە یاد ناكرێ.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی د. حەمید ئاكرەیی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر د. حەمید ئاكرەییمان پێ گەییشت كە جێگەی دەست و ماندووبوونی لە شۆڕشی ئەیلوول و گولان و بە تایبەت لە ئێزگەی دەنگی كوردستان هەمیشە دیارە و لە یاد ناكرێ.
سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم بە ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و ئاشنایانتان ڕادەگەیێنم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
22ـی 2ـی 2020