ئەمڕۆ چوارشەممە مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ لیز تراس وه‌زیری نوێی دەرەوەی به‌ریتانیا كرد.

مه‌سرور بارزانی له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر)، پیرۆزبایی له‌ وه‌زیری نوێی دەرەوەی به‌ریتانیا كردووە و نووسیویەتی “بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، پیرۆزبایی لە لیز تراس دەکەم. چاوم لەوەیە لەو بوارانەی کە بەرژه‌وەندیی هاوبەشمان هەیە، لە ناویشیاندا سەقامگیریی ناوچەکە، پێکەوە کار بکەین”.

جێی باسە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، گۆڕانكاری له‌ پۆستی وه‌زاریی كابینه‌كه‌یدا كرد، لیز تراس ژنه‌ دیپلۆماتكاری به‌ریتانیای له‌ شوێنی (دۆمینیک راب)دا كرد بە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كە.

بابه‌تی تر

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ھیندستان هەڵبژاردنی عێراق تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی ئەیلوولی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە پراشانت پ…