خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان 650 ملیۆن دینار بۆ هاوكاریكردنی یانەی زاخۆ و نۆژەنكردنەوەی یاریگای یانەكە خەرج دەكرێت.

راگەیاندنی یانەی زاخۆ رایگەیاندووە، دوای ئەوەی دۆخی یانەی زاخۆ و یاریگای یانەكەیان لە رێگای گۆهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گەیاندە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان 650 ملیۆن دینار بۆ هاوكاریكردنی یانەی زاخۆ خەرج دەكرێت، كە 500 ملیۆن دینار بۆ بودجەی یانەكە بۆ بەشداریكردن لە خولی نایابی كوردستان و عێراق دەبێت و 150 ملیۆن دیناریش بۆ نۆژەنكردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ خەرج دەكرێت.

وابڕیارە هەفتەی داهاتوو بە چاودێریی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ نۆژەن بكرێتەوە، زاخۆ لەم وەرزەی خولی نایابی عێراق لە 8 یاری چوار بردنەوەی بەدەستهێناوە و بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ پلەی شەشەمی گرتووە، لە خولی نایابی كوردستانیش بە كۆكردنەوەی پێنج خاڵ پلەی نۆیەمی گرتووە.

بابه‌تی تر

رۆناڵدۆ: هیچ شتێك ئەستەم نییە و تاكۆتایی دەجەنگین

خەبات: هاوکار کەلهوڕی:- دوای بەرامبەربوونیان لە بەرامبەر یانەی چیڵسی بە گۆڵێك بۆ هەردوولا،…