دووشەممە ئەلیكساندەر لۆكاشینكۆ سەرۆكی بێلارووس ڕای گەیاند كار بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران كۆچبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەن بۆ وڵاتەكانیان، دەنا ئەو كێشەی ئێستا هەیە دەبێتە تەنگژە و زیانی بۆ بێلارووس دەبێت.

لۆكاشینكۆ لە لێدوانێكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی بێلارووس بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژەی بەوەش داوە کار لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە دەکەن تا قەناعەت بکەن و بگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان، بەڵام تا ئێستا کەسیان نایانەوێت بگەڕێنەوە.

دەشڵێ ئەگەر پێویست بكات، ئەوا وڵاتەكەی دەتوانێ بە فڕۆکەکانی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی بێلاڤیای سەر بە دەوڵەت، کۆچبەرەکان بگوازێتەوە بۆ ئەڵمانیا، ئەگەر پۆڵۆنیا ڕێڕەوێکی مرۆیی نەکاتەوە.

سەرۆکی بێلارووس دووپاتی كردووەتەوە كە نایەوێت کێشەی کۆچبەران ببێت بە تەنگژە، دەنا زیانێکی گەورە لە بێلارووس دەكەوێت.

چەند مانگێكە سەدان کۆچبەر لە بێلارووسەوە هەوڵی چوونە ناو خاكی پۆڵۆنیا و دواتر وڵاتانی تری یەكێتیی ئەورووپا دەدەن، بەڵام لەسەر سنووری بێلارووس گیریان خواردووە و ڕێگە بە پەڕینەوەیان نادرێت.

بابه‌تی تر

خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌…