سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لەدرێژەی سەردانەکەی بۆ عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 29 ى 8 ى 2021، گەیشتە شاری ھەولێر و  كه‌مێك پێش ئێستاش گه‌یشته‌ شاری موسڵ .

ئیمانوێل ماکرۆن له‌ ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری موسڵ سه‌ردانی كه‌نیسه‌ی ساعه‌ی كرد و دواتریش سه‌ردانی مزگه‌وتی نورده‌كات.
کڵێسای ساعە کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری مووسڵ لە ساڵانی رابردوودا، دوای داگیرکردنی شارەکە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەشێکی رووخێنرابوو.

هەروه‌ها سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێڵ ماکرۆن لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ مووسڵ چاوی بە پێکهاتەکان دەکەوێت لەنێویاندا کوردانی ئێزدی.
دواتر سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن دەگەڕێتەوە شاری ھەولێر و لەگەڵ  سه‌رۆك مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت ئیمانوێل ماکرۆن دوای کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، دەرئەنجامی کۆی سەردانەکەی بۆ بەغدا، ھەولێر و مووسڵ ئاشکرا بکات.
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن بە مەبەستی بەشدارییکردن لە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاریی و ھاوبەشیی گەیشتبووە عێراق و دوای تەواوبوونی لووتکەکە و دیدار و کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، گەیشتە ھەولێر.

بابه‌تی تر

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ھیندستان هەڵبژاردنی عێراق تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی ئەیلوولی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە پراشانت پ…