ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرجەم هێزه‌ نیشتمانییه‌كان لە ماڵی سەرکردەی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی کۆدەبنەوە.

سەرچاوەیەک لە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئاشکرای کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا، پێشھاتە سیاسییەکان و ئەو تانەنانەی کە لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکاندا تۆمارکراون، تاوتوێ دەکرێت.

ھاوکات میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە سەرکردەی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی رایگەیاندووە، کۆبوونەوەی “چوارچێوەی ھەماھەنگیی” کە چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ ساز بکرێت، چۆنیەتی دەرچوون لە قەیرانەکەی ئێستا تاوتوێی دەکات کە بەھۆی راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکاندا ھاتووەتە ئاراوە.

نوری مالیکی ھەروەھا ئاشکراشی کردووە کە کۆبوونەوەکە لە پێناو چارەسەرکردنی قەیرانەکە ساز دەکرێت نەک لە پێناو بەستنی ھاوپەیمانی سیاسیی.

رۆژی شەممە 16 تشرینی یەکەم، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، دوایین ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی راگەیاند کە ژمارەیەک لایەن بە تایبەتی ژمارەیەک لایەنی شیعە جگە لە رەوتی سەدر، ئەنجامەکانیان قبوڵ نەکرد.

بابه‌تی تر

ئەم رێگایانەی هەرێمی کوردستان کرانەوە

رێگاکانی مەرزی کێلێ و شێنێ و زەڵێ و چەند رێگایەکی دەڤەری راپەڕین کە بەهۆی بەفربارینەوە داخ…