سێ کەس بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیر دەکرێن.

شەوی دووشەممە 8-11-2021، لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی (ئیتار تەنسیقی) بە ئامادەبوونی سەرکۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، لایەنەکانی ئیتار تەنسیقی داوای هێورکردنەوەی بارودۆخی عێراق و راگرتنی شەڕی میدیاییان کردووە.

ماڵپەڕی (کوردستان 24) لە زاری ”چەند سەرچاوەیەک“ بڵاوی کردووەتەوە، کە لایەنەکانی ئیتار تەنسیقی رێککەوتوون لەسەر رادەستکردنی سێ کەس لەوانەی دەستییان لە هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەبووە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئەو سێ کەسە سەر بە یەکێک لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبین و لایەنەکانی ئیتار تەنسیقی بە مەرجی دادگاییکردنی ئەو کارمەندە ئەمنییانەی لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی هەینی رابردوو تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد، رازی بوون ئەو سێ کەسە رادەست بکەن.

دوای راگەیاندنی دوایین ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، ژمارەیەک لایەنی عەرەبیی شعەمەزهەب ئەنجامەکانیان رەت کردەوە و خۆیان لە چوارچێوەی ئیتار تەنسیقی بۆ هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکە، رێک خست.

ئیتار تەنسیقی لە لایەنەکانی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هاوپەیمانیی فەتح (هاوپەیمانیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی)، بزووتنەوەی عەتا، هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت و حزبی فەزیڵە پێک دێت.

بابه‌تی تر

بڕیار درا به‌ دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ری نوێی بۆ دادگاكانی …