كاروان محەمەد سینو
سێ ساڵ لەمەو پێش و لەرۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا،دوابەدوای چاوساغی و دەستكێشی تاقمێك خیانەتكاری لایەنێكی كوردستانی، هێزێكی شۆڤینی سوپای عێراق و میلیشا سەرەڕۆكانی ناو حەشدی شەعبی دژ بە ئیرادەی خەڵكی كوردستان بە خواست و مەرام و ئەجیندایەكی گومان لێكراو؟!، رۆژی 26ی ئۆكتۆبەر 2017 لە دەڤەری سحێلا (40كم باشوری خۆرئاوای زاخۆ) بە مووشەك و كاتیۆشا و هاون و تۆپی قورس و سووك، سەنگەرەكانی بەرگری پێشمەرگەیان بەچڕی بۆردومان كرد. پاشان بە دەبابەی (ئەبرامزی ئەمریكی) و دەباباەی T72ی رووسی و زرێپۆش و (باجیڕۆ) و هەمەر، هێرشیان كردەسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگەی كوردستان. بەڵام پێشمەرگەكانی پارتی و بارزانی،پارێزەرانی گەل و وڵات، بەرسینگی داگیركەرانیان گرت و لە شەڕێكی دەستەو یەخەدا بە درووشمی (كوردستان یان نەمان) هێزی داگیركەرانی شكان و زەرەر و زیانێكی گیانی و مادیی زۆریان لە داگیركەران دا كە ناچار بوون داوای دانوستان و گفتوگۆبكەن. بەم شێوەیە سەركەوتنی سحێلا وەكو داستانەكانی دیكەی سەركەوتنی پێشمەرگەی لە تۆماری بزاڤی رزگاری خوازی كوردستاندا تۆمار كرا. لە سێیەم ساڵیادی داستانی سحێلا، سوپاسی سەرۆك بارزانی و تەواوی سوارچاكانی بنەماڵەی بارزانی دەكەین كە وەك هەمیشە سینگی خۆیان كردبووە قەڵغانی پاراستنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان،هەروەها سوپاسی هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمانەی كوردستان دەكەین (ئەوانەی بەشداریان كردبوو لەم داستانە پیرۆزە و سەری رێز و نوازش دادەنوێنیین بۆ شەهیدانی داستانی سحێلا. هەرشەكاوەبێت ئاڵای پیرۆزی كوردستان.
-
پهیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بهبۆنهی ساڵیادی ڕاپهڕینه مهزنهكهی كوردستان
د. هێمن ههورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له پهیامێكدا ڕایگهیاند: له ١٩٩١/٣/٥ گ… -
ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێم دانپێدانانی “دهستگیركراوانی تۆڕی سیخوڕی بادینان” بڵاودهكاتهوه
ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان، بهشێك له دهقی دانپێدانان و ئهو بهڵگانهی بڵاوك… -
لە هەرێمی کوردستان ٢٠٢ کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون
بەپێی ڕاگەیەندراوی ژمارەی ٣٧٢ی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ پێنجش…
لێدوانێك بنووسه
بابهتی تر
پهیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بهبۆنهی ساڵیادی ڕاپهڕینه مهزنهكهی كوردستان
د. هێمن ههورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له پهیامێكدا ڕایگهیاند: له ١٩٩١/٣/٥ گ…