سه‌ڵام عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی خه‌بات له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌ كه‌ناڵی كوردستان 24 تیشكی خسته‌ سه‌ر هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی دوای هەڵبژاردن سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ پرۆسه‌كه‌ رایگه‌یاند : ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ فشارێكی گه‌وره‌ له‌سه‌ر عێراقه‌ چونكه‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر ده‌سه‌ڵاتیان گرتوه‌ته‌ ده‌ست نه‌یانتوانیوه‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵكی دابین بكه‌ن ، بۆیه‌ گه‌نجان و لاوان به‌ تایبه‌تی زۆر نارازی بوون و ئه‌و نارازییه‌ش گه‌یشته‌ ئاستێك كه‌ خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن و به‌رامبه‌ر به‌ حكومه‌ت داواكاریه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن ، ده‌سه‌ڵاتیش هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌و تۆی نه‌بوو ، بۆیه‌ خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام بوون ، یه‌كێك له‌ داخوازیه‌كانیان ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ بوو به‌تایبه‌تی گه‌نجان كه‌سانێك هه‌ڵبژێرن كه‌ بتوانن داكۆكی له‌ مافی ئه‌وان و گه‌لی عێراق به‌ گشتی بكات .

له‌باره‌ی ئاستی ده‌نگدان بۆ گۆڕینی بارودۆخی عێراق ( سه‌لا‌م عه‌بدوڵڵا ) ده‌ڵێ : له‌م وڵاته‌دا كه‌ ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكان به‌هێزتره‌ له‌ حكومه‌ت گۆرانكاری زه‌حمه‌ته‌ ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێ خه‌ڵك پشتی لێبكاته‌وه‌و گوێ نه‌داته‌ پرۆسه‌كه‌ .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر به‌شداریه‌كی باش و كارای پرۆسه‌كه‌ بكرێت و توانای گۆرانكاریان له‌ داهاتووی عێراق هه‌بێت ئه‌وا لایه‌نه‌ باشه‌كانی زیاتر ده‌بن له‌ لایه‌نه‌ خرابه‌كانی .

له‌باره‌ی كۆده‌نگی كورد له‌ به‌غدا و نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غدا سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ( خه‌بات ) ده‌ڵێ : ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی‌ ساڵانی رابردوودا تێبینیمان كرد سه‌ره‌تا ته‌باییه‌ك هه‌بوو به‌ڵام ورده‌ ورده‌ ره‌ویه‌وه‌و تا هاته‌ ئه‌وه‌ی هه‌ر فراكسیۆنێك كار بۆ خۆی بكات ، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ په‌رله‌مانتار زۆر به‌ راشكاوی دژایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و داوای رووخاندی بكه‌ن و هه‌موو شتێكیان ده‌كرد له‌پێناو ئه‌م دژایه‌تیكردنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌موو ئه‌و قوربانیانه‌ی له‌و پێناوه‌دا دراون ، هیوادارین ئه‌مجاره‌ له‌ زیانه‌كانی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی رابردوو تێگه‌یشتبن و په‌نا ببه‌نه‌ به‌ر یه‌كڕیزی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌و مافانه‌ی تا ئێستا حكومه‌تی ناوه‌ندی دانی پێدانه‌ناوه‌و ده‌ستوورین بتوانن به‌یه‌كه‌وه‌ سوووربن له‌سه‌رجێبه‌جێ كردنیان .

سه‌باره‌ت به‌ شێوازی بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن و زیانه‌كانی له‌ ناوچه‌ دابرێنراوه‌كاندا سه‌ڵام عه‌بدوڵلا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ : به‌داخه‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ له‌ دوای 16 ی ئه‌كتۆبه‌ره‌وه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نین و پێم وایه‌ به‌ ئیجابی بۆ ئێمه‌ ناگه‌رێته‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌و شێوه‌ هه‌ڵبژاردنه‌ بازنه‌ییه‌ له‌و ناوچانه‌دا له‌سوودی ئێمه‌ نابێت .. ئاماژه‌ی به‌ گرنگی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 دا له‌و ناوچانه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ توانای كاندیده‌كان بۆ شه‌ڕی ده‌ستوور له‌ به‌غدا ( سه‌لا‌م عه‌بدوڵڵا ) ده‌ڵێ : ئه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر بینینیان به‌ كردار له‌ په‌رله‌مان ، به‌داخه‌وه‌ ساڵانی رابردوو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه‌ چوونه‌ په‌رله‌مان هه‌یانه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساله‌دا قسه‌یه‌كی نه‌كردووه‌ ، كاری په‌رله‌مانتار ئه‌وه‌یه‌ به‌ گفتارو به‌ ره‌فتار كار له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌ی بكات ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێت له‌ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌موویان كه‌سانی شایسته‌ن و كه‌سانی باشن پێموایه‌ بتوانن ده‌وری كاریگه‌ری خۆیان له‌ په‌رله‌مانی داهاتووی عێراقدا ببینن .

بابه‌تی تر

تا چوار ڕۆژی دیکە دەوامی بەشێک لە زانکۆکانی سنووری سلێمانی ڕادەگیرێت

زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە و پۆلەتەکنیکی سلێمانی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەوامیان ڕاگرت. لە ڕاگ…