نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: مسته‌فا كازمی گه‌یشته‌ به‌سره‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومومه‌نی وه‌زیرانی عێراق-یشی هه‌ر له‌وپارێزگایه‌ ئه‌نجامدا.

نووسینگه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ پارێزگای به‌سره‌و هه‌ر له‌وێش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌نجامدا.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكوەزیران مستەفا كازمی گوتی: كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانمان لە بەسرە سازكردووە بۆ ئەوەی داواكارییەكانی دانیشتوانی شارەكە جێبەجێ بكەین، هەروەها خزمەتگوزارییەكانیان پێشكەش بكەن.

شایانی باسه‌ دوێنێ مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی كه‌ربه‌لا-ی كردوو چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له‌پارێزگاكه‌ كرده‌وه‌.

22

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

كازمی ژماره‌یه‌ك گه‌وره‌ به‌رپرسی ئه‌منی له‌ پۆسته‌كانیان دوور خسته‌وه‌

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری له‌ پۆسته‌ ئه‌منییه‌ باڵاكاندا …