بێنیامین ناتانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، رایگه‌یاند كه‌ هێرشه‌كان بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌رده‌وام ده‌بن كه‌ له‌ 10ی ئایاره‌وه‌ ده‌ستیان پێ كردووه‌.

بێنیامین ناتانیاهو له‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له‌ قودسی رۆژئاوا به‌ میدیاكارانی راگه‌یاند كه‌ هێرشه‌كان بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌رده‌وام ده‌بن كه‌ له‌ 10ی ئایاره‌وه‌ ده‌ستیان پێ كردووه‌ و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له‌ هێرشه‌كانی سه‌ر غه‌ززه‌ نه‌بنه‌ قوربانی زۆر به‌ هه‌ستیارانه‌ هێرشه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان تا ده‌گه‌نه‌ ئه‌نجامی پێویست.

هه‌روه‌ها بێنیامین ناتانیاهو جۆ بایدن، سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌مریكا -ی كرد بۆ ئه‌و پشتیوانییه‌ی بۆ ئیسرائیلی ده‌ربڕیووه‌ و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد كه‌ حه‌ماس و گرووپه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی دیكه‌ باڵه‌خانه‌كانی نیشته‌جێبوون به‌كارده‌هێنن له‌نێویاندا ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی كه‌ نووسینگه‌ی ئاژانسی ئه‌سۆشێد پرێس و كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی له‌خۆده‌گرت.

شایانی باسه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئاكامی هێرشه‌كانی نیوه‌شه‌ودا، 23 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون كه‌ 10یان ژن و هه‌شتیان منداڵن.

به‌م جۆره‌یش له‌ 10ی ئایاره‌وه‌ تا ئێستا له‌ ئاكامی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌، 174 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون كه‌ 47یان منداڵ و 29یان ئافره‌تن، هه‌روه‌ها ژماره‌ی برینداربووانیش گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌زار و 200 كه‌س .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ته‌ندروستی هه‌رێم: 239 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی نه‌خۆشی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 239 ك…