سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامێكدا ئیدانه‌ی كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانی شاری به‌غدا ده‌كات و ده‌ڵێت: تیرۆر دژی ژیان و ئاسووده‌یی و ئارامییه‌ و دوژمنی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌كمانه‌ .

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ..

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

 به‌ داخێكی زۆره‌وه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ـی كانوونی دووه‌می 2021 له‌ ئه‌نجامی دوو كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ شاری به‌غدا ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیی بێ تاوان شه‌هید و بریندار بوون. وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانه‌ تیرۆریستییانه‌ ده‌كه‌م، سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌و ڕووداوانه‌ ده‌كه‌م و هیوای چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازم.

تیرۆر دژی ژیان و ئاسووده‌یی و ئارامییه‌ و دوژمنی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌كمانه‌ و، بۆ له‌ناوبردن و ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆر، هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وامی هه‌موو لایه‌ك پێویسته‌. هیوادارم به‌ هه‌وڵی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ زووترین كات ئه‌وانه‌ی له‌ پشته‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ن به‌ سزای خۆیان بگه‌ن.

مسعود بارزانی

٢١ـی كانوونی دووه‌می ٢٠٢١

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

په‌یامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان

د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: له ١٩٩١/٣/٥ گ…