له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی غه‌یدا كه‌مبه‌ش په‌رله‌مانتاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق خوالێخۆشبوو د. غه‌یدا كه‌مبه‌ش و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كه‌م كه‌ ئه‌مڕۆ به‌هۆى نه‌خۆشیى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆناوه‌ گیانى له‌ ده‌ست دا.

هاوبه‌شى خه‌میانم و له‌ خواى مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر میهره‌بانیى خۆى، سه‌بوورى و دڵنه‌واییش به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

10/7/2020

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

كازمی ژماره‌یه‌ك گه‌وره‌ به‌رپرسی ئه‌منی له‌ پۆسته‌كانیان دوور خسته‌وه‌

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری له‌ پۆسته‌ ئه‌منییه‌ باڵاكاندا …