نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ له‌نده‌ن و   سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند:  هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا شه‌ڕی دژی تیرۆر و دۆخ و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/9/15  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ له‌نده‌نى پایته‌ختى شانشینى یه‌كگرتوو.

راشیده‌گه‌یه‌نن: نێچیرڤان بارزانى له‌ میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ  بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و به‌رپرسانى دیكه‌ى به‌ریتانیا كۆده‌بێته‌وه‌ و بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكارى و هاوبه‌شیى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، شه‌ڕى دژى تیرۆر، دۆخ و سه‌قامگیریى عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى تاوتوێ ده‌كه‌ن.

بابه‌تی تر

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ھیندستان هەڵبژاردنی عێراق تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی ئەیلوولی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە پراشانت پ…