مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی میری كوه‌یت و گه‌لی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات.

له‌ تویتێكدا، كه‌ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نووسیویه‌تی: “بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھاوڕێم شێخ ناسر سەباح ئەلئەحمەد-م پێگەیشت. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی میریی و خەڵک و حکومەتی کوێت دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم”.

ئه‌مڕۆ شێخ ناسر ئه‌حمه‌د، كوڕی گه‌وره‌ی میری پێشووی كوه‌یت، له‌ ته‌مه‌نی (72) ساڵییدا دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییدا كۆچی دواییكرد.

كۆچكردوو، له‌ ماوه‌ی ژیانی سیاسیدا، وه‌زیری به‌رگری كوه‌یت و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی كوه‌یت بووه‌. پێش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت سوێندی یاسایی له‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئوممه‌ی كوه‌یتدا بخوات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ بایدن ده‌كات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ تویتێكدا خۆشحاڵی خۆی بۆ ده‌ستبه‌كا…