مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تویتێكدا خۆشحاڵی خۆی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕی و هیوای خواست له نزیكه‌وه به چڕی هه‌ردوولا كار بكه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ ناوچه‌كه.
ئه‌مڕۆ جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا و جێگره‌كه‌ی، كامالا هاریس، له مه‌راسیمێكدا سوێندی یاساییان خوارد.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی له تویتێكدا خۆشحاڵی خۆی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی جۆ بایدن و جێگری سه‌رۆك كامالا هاریس ده‌ربڕی.
له تویته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی كاركردنم له‌گه‌ڵ ئێوه بۆ به‌هێزكردنی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی پێویست بۆ ناوچه‌كه.
.jpeg)
پێشتریش رۆژی (7ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2020)، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا پیرۆزبایی له بایدن و هاریس كردبوو، به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌یان.
جۆ بایدن، به كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی شاره‌زا له كاروباری عێراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ژمار ده‌كرێت و دوای سه‌ركه‌وتنی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی، له (3ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2020)دا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2021) وه‌ك سه‌رۆكی چلوشهشهمینی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كار بوو.