نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ ڕۆڵى سوپاى عێراق وه‌ك سوپایه‌كى نیشتمانى بۆ پارێزگارى و به‌رگریكردن له‌ وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر كرده‌وه‌.

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13/1/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز شهاب جاهد زه‌نگه‌نه‌، فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانى به‌بۆنه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كه‌ى و ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى عێراق، پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێزیان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌رك و پۆستى تازه‌یدا بۆ خواست.

نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ ڕۆڵى سوپاى عێراق وه‌ك سوپایه‌كى نیشتمانى بۆ پارێزگارى و به‌رگریكردن له‌ وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر كرده‌وه‌ و یادى سه‌دساڵه‌ى دامه‌زراندنى له‌ سوپا پیرۆز كرد.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز شهاب جاهد زه‌نگه‌نه‌، فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى عێراق، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ پێشوازیكردنى ده‌ربڕى.

nb

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌ی ژماره‌ (1)ی ساڵی 2021ی تایبه‌ت به…