سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌لجیكا كۆ بووه‌وه‌ و چه‌ند بابه‌تێكیان تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2021/6/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ سۆفی ویلمز، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا کۆ بووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، برەودان بە په‌یوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و دوا پەرەسەندنەکانى عێراق و ناوچەکە بە گشتى، پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆر و شەڕى داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و بنبڕکردنی هۆکارەکانی و کارکردن بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی و تەناهی لە ناوچەکە و چەند پرسێکى جێى بایەخى هاوبەش تاوتوێ کران.

سەرۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ پشتیوانیی بەلجیکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هاوكاری و هەماهەنگیی بەلجیکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە. پابەندبوونی هەرێمی کوردستانیشی بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە دووپات کردەوە.

جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، سوپاسی هەماهەنگیی و کارئاسانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ نێردەکانی بەلجیکا بۆ عێراق و سووریا. هاوسۆزی و پشتیوانیی و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی گرفت و ئاستەنگە ئەمنییەکان و تیرۆر بە گشتی.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ به‌لجیكا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى وڵاته‌كه‌ و سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى فلانده‌رز، كۆ بووه‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ته‌ندروستی هه‌رێم: 239 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی نه‌خۆشی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 239 ك…