سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو، ڕای گه‌یاند، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 24/ 10/ 2018، عادل عه‌بدولمه‌هدی، كابینه‌كه‌ى له‌ په‌رله‌ماندا، ڕا ده‌گه‌یه‌نێت.


سه‌رچاوه‌ نزیكه‌كه‌ ئاشكراى كردووه‌، كه‌ عه‌بدولمه‌هدی هه‌موو گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ته‌واو كردووه‌ و، پێكهێنانى كابینه‌كه‌شى له‌ ته‌واوبوون دایه‌.


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، پێشبینیشی كرد، كه‌ سبه‌ینێ، عادل عه‌بدولمه‌هدی، ناوى ئه‌ندامانى كابینه‌كه‌ى پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان بكات، بۆ ئه‌وه‌ى متمانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وه‌ربگرێت.


جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش ئاماده‌یه‌ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ى نوێی حكوومه‌تى عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی.

بابه‌تی تر

ئەم رێگایانەی هەرێمی کوردستان کرانەوە

رێگاکانی مەرزی کێلێ و شێنێ و زەڵێ و چەند رێگایەکی دەڤەری راپەڕین کە بەهۆی بەفربارینەوە داخ…