لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرای كرد، سه‌رجه‌م بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت له‌ هه‌موو بنكه‌كانی عێراق داخران و ماوه‌كه‌ش درێژ ناكرێته‌وه‌.

لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پڕۆسه‌ی ده‌نگدان درێژ ناكه‌نه‌وه‌ و له‌ كاتژمێر 6ی ئێواره‌ سه‌رجه‌م بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن داخران.

لیژنه‌كه‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئامێره‌كان به‌شێوه‌ی تۆماتیكی له‌ كاتژمێر 6ی ئێواره‌ له‌كار ده‌كه‌ون و هیچ ده‌نگێك قبووڵ ناكات.

جێی باسه‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی عێراق له‌ كاتژمێر 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستی پێ كرد و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی چاودێر و نێرده‌ تایبه‌تییه‌كان پڕۆسه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌چوو.

بابه‌تی تر

تا چوار ڕۆژی دیکە دەوامی بەشێک لە زانکۆکانی سنووری سلێمانی ڕادەگیرێت

زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە و پۆلەتەکنیکی سلێمانی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەوامیان ڕاگرت. لە ڕاگ…