موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 15- 7 -2021 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ناکەم.

رێبەری رەوتی سەدر گوتیشی: خۆم بەری دەکەم لەوانەی لە حکومەتی ئێستای عێراق و کابینەی داهاتوو، چونکە هەموویان گەندەڵکارن.

هه‌روه‌ها موقتەدا سەدرئاماژەی بەوەشدا: من خۆم لە بەرپرسیاریەتی نادزمەوە، بەڵام ده‌زانم پیلانێک لە ئارادایە، بۆ زەلیل کردنی عێراقییەکان و نابێ دۆخی عێراق وەک سووریا و ئەفغانستان بێت.

رێبەری رەوتی سەدر راشیگەیاند: بەداخەوە هەموو شتێکی جوان لە عێراق سەندراوەتەوە و وێرانکاری ماوەتەوە، ولاَتيش پڕ بووە لە داگیرکار و گەندەڵکار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سی…