ئەمشەو هێزێکی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتیی تووندوتیژی دژی ژنان لەسلێمانی تەقەی لێکراوە و بەهۆیەوە نەقیبێکی پۆلیس کوژراوە و دوو پۆلیسی دیکەش بریندارن.
بەگوێرەی زانیارییەکان ،  ئەمشەو هێزێکی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتیی تووندوتیژی دژی ژنان تەقەی لێکراوە، لەرووداوەکەشدا نەقیبێکی پۆلیس کوژراوە و دوو پۆلیسی دیکەش برینداربوون.
لای خۆیەوە هیوا کەریم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی رایگەیاند، لەکاتێکدا مەفرەزیەکیی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ویستویەتی کەسێک لە ناوچەی تانجەرۆ دەستگیربکات کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەڵام تەقە لە هێزەکەیان کراوە و بەوهۆیەشەوە پۆلیسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوکات سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بڵاویکردەوە، نەقەیبە کوژراوەکە ناوی (م.ل)ـە و ئێستا تەرمەکەی لەدادپزیشکی سلێمانییە و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بابه‌تی تر

سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی ڕاگیرا

بە بڕیاری وەزیری دارایی و بەهۆی دواکەوتنی مووچەوه‌، سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری…