دادگای فه‌ره‌نسا سزای زیندانیكردنی 3 ساڵی به‌سه‌ر نیكۆلا ساركۆزی، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند، ئه‌مه‌ش به‌گوته‌ی میدیا فه‌ره‌نسییه‌كان، ساركۆزی له‌ چه‌ند دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌كارهێنانی پێگه‌كه‌ی بۆ مه‌رامی تایبه‌ت تۆمه‌تبار كراوه‌.

به‌ گوته‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌، تۆمه‌تێكی دیكه‌ كه‌ خراوه‌ته‌ پاڵ ساركۆزی ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئامێری تۆماركردنی ده‌نگی بۆ كه‌سانی دیكه‌ به‌كارهێناوه‌ و دادگای ئه‌و وڵاته‌ ئاشكرایكردووه‌، له‌و 3 ساڵه‌ی بۆ زیندانیكردنی سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ره‌نسا دیاركراوه‌، ته‌نیا ساڵێكی جێبه‌جێ ده‌كرێت.

له‌ دادگاییكردنه‌كه‌دا ساركۆزی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كراوه‌، كه‌ به‌ڵێنی یارمه‌تیدانی به‌ دادوه‌رێكی وڵاته‌كه‌ی دابوو، كه‌ له‌ مۆناكۆ دایبمه‌زرێنێت، له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌و دادوه‌ره‌ له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی هێڵێكی ته‌له‌فۆنیی تۆماركراو به‌ناوی پۆڵ بیسمۆس، زانیاری نهێنی بۆ مه‌رامی تایبه‌ت به‌ ساركۆزی داوه‌.

دوای جاك شیراك، ساركۆزی دووه‌م سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یه‌ كه‌ له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می كۆماری فه‌ره‌نسادا سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.

K24

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی ژاپۆن دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە نیکیهیر…