بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردۆتەوە و ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە پشووە لەسەرجەم پەروەردەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.

بەڕیوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیانراوێکدا ئەوەی بڵاوکردۆتەوە کە “پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی  جەنابی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر وەک ئامادەسازیی بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و  قوتابیان  لەهەر ئەگەرێکی نەخوازراوی کەشوهەوا،  سبەی سێشەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە (حکوومی و ناحکوومی) لە سنووری بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر جگە لەپەروەردەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پشووی فەرمی دەبێت.”

بابه‌تی تر

ئەم رێگایانەی هەرێمی کوردستان کرانەوە

رێگاکانی مەرزی کێلێ و شێنێ و زەڵێ و چەند رێگایەکی دەڤەری راپەڕین کە بەهۆی بەفربارینەوە داخ…