سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکات.

بەپێی زانیارییەکان  بڕیارە سبەی چوارشەممە ١٦ی٩ی٢٠٢٠، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کۆببێتەوە و ئه‌نجامی سه‌ردانی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی كاتی عێراق، بۆ هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ بکرێت.

هەروەها بڕیاریشە لە کۆبوونەوەکەدا پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌ گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی بودجه‌ی فیدراڵی عێراق، تاوتوێ بکرێت.

بابه‌تی تر

فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانیی پێشمه‌رگه‌: داستانی پردێ خه‌ونی گڵاوی دوژمنانی كوردستانی پووچه‌ڵ كرده‌وه‌

فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ یادی چوار…