نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا داوە و بڕیارە لەم هەفتەدا بگاتە هەرێمی کوردستان.

فارس عیسا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئەمڕۆ شەممە ڕايگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی ناردنی بڕی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان دراوە.

ڕاشیگەیاند: تەنیا ڕێکاری ئیداری ماوە و بڕیارە لەم هەفتەدا بگاتە هەرێمی کوردستان.

جێی باسە لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان میکانیزمی دابەشکردنی مووچە خێراتر دەکرێت.

بابه‌تی تر

سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی ڕاگیرا

بە بڕیاری وەزیری دارایی و بەهۆی دواکەوتنی مووچەوه‌، سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری…