خەبات: سولین سلێمان:- بێگومان بەکارھێنانی ماسک رۆژانە ئامرازێکی گرنگە بۆ پاراستنی خۆمان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام ئەوە نازانین کە ماوەی تەندروستی بەکارھێنانی ماسک چەندە، بە پێی توێژینەوەیەک کەلە نەخۆشخانەی نۆفۆستی وڵاتی رووسیا ئەنجام دراوە دەرکەوتووە کە پێویستە بەکارھێنانی ماسک دوو بۆ سێ کاتژمێر زیاتر نەبێت دوای ئەو ماوەیە ماسکەکە بگۆردرێت، چونکە ماوە تەندروستیەکەی بەسەر دەچێت، سوودی نامێنێت و رێگا بە چوونە ژوورەوەی ڤایرۆس و بەکتریا دەدات، شارەزایان ئاماژە بەوە دەدەن ئەو ماسکانەی کە دروستکراوی قوماشن دوو تا سێ کاتژمێر بەکارھێنانی زیاتر نەخایەنێت چوونکە تەنھا زیانی ھەیە و سوودی نییە و ھەروەھا شارەزایان دەشڵێن باشتریش وایە ئەو ماسکانە باکاربھێنرێن، کە تەندروستن وەک لەوەی دروستکراوی قوماش بن، چوونکە ماسکە تەندروستیەکان سوودیان زیاترە بۆ پاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بابه‌تی تر

هەڵاڵە فەیسەڵ: بەداخەوە نە حكومەت و نە یانەكان وەك پێویست گرنگی بە وەرزشی ئافرەتان نادەن

خەبات: هاوار مورتكەیی:- سەیرێكی ئەكاونتی فەیسبووكم كرد، بینیم ئافرەتێك یاریدەدەری راهێنەرە…