پێویسته‌ گۆڵپارێزی یانه‌ی ناپۆلی ئیسپانی پیپێ رێناو چه‌ندین یاریزانی پێشووی وه‌كو ئارۆنیكاو پاولۆ كاناڤارۆ له‌به‌رده‌م یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ئاماده‌ بن و وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك بده‌نه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیان به‌مافیاكانی ئه‌و وڵاته‌، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كامۆرا له‌ناپۆلی. یه‌كێتی ئیتاڵی ده‌یه‌وێت هۆكاری په‌یوه‌ندی نێوان رێناو ئارۆنیكاو كاناڤارۆ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو برا ئایسبۆزیتۆ بزانن كه‌ به‌مه‌ترسیدارترین مافیای ئیتاڵیا ده‌ناسرێن. لاگازیتا دیلۆ سپۆرت باسی ئه‌و بابه‌ته‌ی كردووه‌و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ناوی هه‌ندێك یاریزان له‌ دۆسیه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كامۆرا دا هه‌یه‌، واتا یانه‌كانی ناپۆلی و ساسۆلۆو پالێرمۆ پێویسته‌ له‌سه‌ریان هه‌ندێك روونكردنه‌وه‌ پێشكه‌شی یه‌كێتی ئیتاڵی بكه‌ن.

بابه‌تی تر

تا چوار ڕۆژی دیکە دەوامی بەشێک لە زانکۆکانی سنووری سلێمانی ڕادەگیرێت

زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە و پۆلەتەکنیکی سلێمانی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەوامیان ڕاگرت. لە ڕاگ…