بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان رایدەگەینێت، بەرێژەی 23% كرێی ئاوی ماڵانیان كەم كردووه‌تەوە، ئەو میكانیزمەش ئاشكرا دەكات كە لەم مانگەوە  بۆ كرێی  ئاو جێبەجێ دەكرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12/6/2021، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوه‌ :”پێشووتر ئەگەر هاووڵاتییەك مانگانە تاوەكو 60 مەتر سێجا ئاوی بەكاربهێنایە، كە دەكاتە 60 تانكی 5 بەرمیلی، ئەوە 25 هەزار و 750 دیناری بۆ دەهاتەوە، بەڵام ئێستا كەم كراوەتەوە بۆ 19هەزار و 750 دینار، واتا 23% كەم كراوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش دا گۆڕانكارییەكی تر لە نرخی كرێی ئاو كراوە، گوتیشی: “پێشتر ماڵ هەبوو 100 بۆ 200 هەزار دینار یان زیاتری بۆ دەهاتەوە، ئێستا  زۆرترین بڕە پارە لە 45 هەزار دیناری مانگانە تێپەڕ ناكات”.

ئاری ئەحمەد، ئاشكراشی كرد،ئەگەر هاووڵاتییەك لە خولەکانی پێشووتر لە یەک مانگ لە 45 هەزار دینار زیاتری بۆ هاتبێتەوە، بۆی رێک دەخرێتەوە لەسەر 45 هەزار دینار، گوتیشی: بۆ نموونە هەیە پارەی  زۆری بۆ هاتووه‌تەوە، 100 هەزار بێت یان هەر بڕە پارەیەكی تر، ئەوە هەر دەكرێتەوە 45 هەزار دینار و لەو مانگەوە ئەو بڕیاره‌ جێبەجێ دەكرێ، هەركاتێك كارمەندانی خوێندنەوەی پێوەر سەردانی ماڵان دەكەن، نرخەكان بەم جۆرە دەبن”.

ئەوەشی خستە ڕوو “ئەو هاووڵاتییانەی پێوەریان نییە،  بۆ سێ مانگ 100هەزار دیناربوو دوای سێ مانگ دەبووە 200 هەزار دینار، بەڵام ئێستا گۆڕاوە و جێگیر كراوە و بووەتە 80 هەزار دینار، بەڵام باشترین و سەرەكیترین میكانیزم بۆ زانین و كۆنتڕۆڵكردنی ئاو لەلایەن هاووڵاتیانەوە، پێوەری ئاوە”.

سەبارەت  بە دانەوەی قەرزەكانیش، گوتی:” ئەگەر هاوبەشێكی ئاو بڕی 400 هەزار دیناری بۆ چوار مانگ بۆ هاتبێتەوە، ئێستا لەكاتی دانەوەی قەرزەكەیدا مانگی تەنیا 45 هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت، واتە لەبری ئەو چوارسەد هەزار دینارە قەرزە، تەنیا 180 هەزار دینار دەداتەوە”.

لە هەرێمی كوردستان نزیكەی یەك ملیۆن هاوبەشی ئاو هەیە، كە 61%ی ئەو هاوبەشانە پێوەری ئاویان بەستووە و 39% هیچ پێوەرێكیان نەبەستووە.

ئاری ئه‌حمه‌د، پێی وایە ئەوەی كاریگەری لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو هەیە” نەبستنی پێوەرە و لایەنێكی دیكە كاریگەریی زۆر لەسەر بەفیڕۆچوونی ئاو هەیە، خەڵك تەوافەی لەسەر تانكییەكانی ئاو نەبەستووە”.

ئاشكرای دەكات حكوومەت پارەیەكی زۆر لە بەرهەمهێنانی ئاو بۆ هاووڵاتیان خەرج دەكات :”حكوومەت ساڵانە 130 تا 150 ملیار دینار لە بەرهەمهێنانی ئاودا خەرج دەكات، لە باشترین حاڵەتی ئەو پارەی حكوومەت لە هاوڵاتیان لەبەرامبەر ئاو وەری گرتووه‌تەوە تەنیا 40 ملیار دینار بووە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ماڵئاوايى له‌ نوێنه‌رى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌ هه‌ولێر و باڵيۆزى فينله‌ندا له‌ عيراق كرد

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2021/3/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، د…