گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند، “سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه‌: “سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە، کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆییانە و دوور لە ئەجێندا و بەرژەوەندی هیچ لایەک و دوور لە فشاری تاک و لایەنە سیاسییەکان، بڕیار لە سەر هەموو کەیسەکان بدات و هیچ کەیسێکیش پشتگوێ نەخرێت، لە وانە کەیسی رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی و تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی”.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: “داواش لە هەموو لایەک دەکات، خۆیان نەکەنە جێگرەوەی دادگاکان”.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆییانە و دوور لە ئەجێندا و بەرژەوەندی هیچ لایەک و دوور لە فشاری تاک و لایەنە سیاسیەکان، بڕیار لە سەر هەموو کەیسەکان بدات و هیچ کەیسێکیش پشتگوێ نەخرێت ، لە وانە کەیسی ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی و تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی. داواش لە هەموو لایەک دەکات، خۆیان نەکەنە جێگرەوەی دادگاکان.

د.جوتیار عادل

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2021/3/3

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی ژاپۆن دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە نیکیهیر…