خه‌بات: ‬سەرهەنگ نەجمەدین
لەم ماوەیەدا هۆڵێكی‮ ‬یەكجار زۆر لەشارەكانی‮ ‬كوردستان بەشێوەیەكی‮ ‬فراوان كراوەتەوە،‮ ‬هۆڵەوەرزشییەكان هەر‮ ‬یەكەو جۆرە شێوازێك وجۆرە زانیارییەك لە مەشق وراهێنانیاندا لەكاتی‮ ‬مەشقدانەوەیان لەنێو هۆڵەكە پەیرەو دەكەن،‮ ‬بێگومان لەهەردوو شاری‮ ‬هەولێر و سلێمانی‮ ‬چەندین هۆڵی‮ ‬ئافرەتان هەیە بەناوی‮ ‬هۆڵی‮ ‬لەش رێكی‮ ‬و لەشجوانی‮ ‬،‮ ‬جار هەر كەسێك و بەشێوازێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬مەشق وڕاهێنان بەبەشداربووانی‮ ‬نێو هۆڵەكە دەدەنەوە،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستە لەهەر دوو شاری‮ ‬هەولێر وسلێمانی‮ ‬بەمەبەستی‮ ‬وەڕگرتنی‮ ‬زانیاری‮ ‬راست و دروستی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬مەشقدانەوەیان لەنێوهۆڵەكاندا چەند هۆلێكێ وەرزشییمان بەسەر كردەوە و سەرەتا لەشاری‮ ‬هەولێر لەهۆڵی‮ ‬لەشجوانی‮ ‬دانا جومعە دەستمان بەراپۆرتە وەرزشییەكە كرد‮ .‬
سەرەتا خاتوو نادیە لوقمان دەرچووی‮ ‬كۆڵێژی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬و‮ ‬ڕاهێنەری‮ ‬لەش رێكی‮ ‬ئافرەتان لەبارەی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬مەشقدانەوەیان بەئافرەتانی‮ ‬وەرزشوانان وئارەزوومەندان‮ ‬ئەو بۆ خەبات بەمشێوەیە گوتی‮:‬‮ ‬بێكومان كاری‮ ‬ئێمە تەنها مەشق وڕاهێنان و دانانی‮ ‬سیستەمی‮ ‬چۆنیتی‮ ‬وەرزش كردنە بەهەردوو شێوازی‮ ‬تیۆری‮ ‬و پراكتیكی‮ ‬بۆ ئەو كەسانەی‮ ‬كەسەردانمان دەكەن بەمەبەستی‮ ‬مەشق وڕاهێنان و وەرزش كردن،‮ ‬جا هەر كەسێك بەپێی‮ ‬ئەو بەرنامەی‮ ‬بۆی‮ ‬دیاری‮ ‬دەكرێت مەشق وڕاهێنانی‮ ‬بۆ دیاری‮ ‬دەكەین،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك لەوانەی‮ ‬كەسەردانی‮ ‬هۆڵەكان دەكەن مەرج نییە هەمووی‮ ‬بۆ وەرزش كردن بێن،بەڵكو هەن تەنها بۆ خۆ لاوازكردن و تەندروست كردنی‮ ‬جەستەكانیان‮ ‬ڕوو لەهۆڵەكان دەكەن،‮ ‬هەندێكیشیان تەنها بۆ پاراستنی‮ ‬لەش رێكی‮ ‬خۆیان‮ ‬ڕوومان تێدەدەكەن‮.‬

هەر لەبارەی‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬مەشق وڕاهێنانی‮ ‬هۆڵەوەرزشییەكان خاتوو نادیە بۆ ئەم مەبەستە زیاتر گوتی‮: ‬بەڵێ،‮ ‬بەشداریم لەخولی‮ ‬مەشق وراهێنان كردووە و خاوەنی‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬رێگەپێدراوم لەبواری‮ ‬مەشق وڕاهێناندا‮ ‬،هەروەها لەداهاتوودا بەنیازم بەشداری‮ ‬چەند خولێكی‮ ‬جۆراو جۆری‮ ‬وەرزشی‮ ‬لەبارەی‮ ‬مەشقدانەوە بكەم و لەهەمان كاتدا بەپێویستی‮ ‬دەزانم زۆرترین زانیاری‮ ‬تازە لەمبارەیەوە كۆبكەمەوە كەسوود بە بەشداربووانان بەوشێوەیەكی‮ ‬زانستی‮ ‬ڕابگەیەنم‮.‬

خاتوو زەهرا لوقمان عەزیز وەك‮ ‬ڕاهێنەری‮ ‬دووەمی‮ ‬هۆڵی‮ ‬لەش رێكی‮ ‬دانا جومعە بەشی‮ ‬ئافرەتان‮ ‬،ئەمەیش وەك كەسێكی‮ ‬لێهاتوو و كارا لەنێو هۆڵەكەدا‮ ‬كار دەكات و ناوبراو لەبارەی‮ ‬بەڕنامەو سیستەمی‮ ‬مەشق وراهێنانی‮ ‬نێو هۆڵەكان بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬‮ ‬بێگومان هەر هۆڵێكی‮ ‬وەرزشی‮ ‬جۆرە مامەلەیەك و وجۆرە شێوازێكی‮ ‬تایبەت بەخۆیان لەبارەی‮ ‬مەشق وڕاهێناندا هەیە،‮ ‬سەبارەت بەهۆڵەكەی‮ ‬ئێمە بەسوود وەڕگرتن لەراهێنەر و پاڵەوانی‮ ‬عێراق بەرێز دانا جومعە توانیمان سەرجەم بوارەكانی‮ ‬مەشق وڕاهێنان بەسەركەوتوویی‮ ‬و بەزانستی‮ ‬فێر بین‮ ‬،‮ ‬هەر كەسێك كەسەردانمان دەكات بێگومان ئەوكات بەگوێرەی‮ ‬ویست و داوای‮ ‬خۆی‮ ‬لەگەڵیدا بەڕنامە و پڵانی‮ ‬مەشقكردنی‮ ‬بۆ دائەنێین،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬سەردانمان دەكەن بۆ لەش رێكی‮ ‬و تەندروست بوونی‮ ‬جەستەكانیان دێنە لامان‮.‬

خاتوو ماجیدە ئیكرەم وەك بەشداربووەكی‮ ‬نێو هۆڵەكە ئەمەیش لەبارەی‮ ‬هاتنی‮ ‬بۆ نێو هۆڵی‮ ‬وەرزشی‮ ‬دانا جومعە قسەی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبوو ناوبراو‮ ‬ڕاو بۆچوونی‮ ‬خۆی‮ ‬بەم شێوەیە بۆ‮ ‬ڕۆژنامەكە دەڕبری‮ :‬‮ ‬هاتنم بۆ نێو هۆڵەكە تەنها و تەنها بۆ تەندروست كردنی‮ ‬جەستەو دوور كەوتنەوەیە لەسەرجەم نەخۆشییەكان،‮ ‬بێگومان هەر كەسێك لەوەرزش كردن بەدوور بێت ئەوا كەسێكی‮ ‬نائاسایی‮ ‬و هەمیشە سست ولاواز و بێ تاقەت دەردەكەوێت،‮ ‬بۆیە داواكارم هەموو ئەو ئافرەتانەی‮ ‬كەلەمالەوە دانیشتوون و وەرزش ناكەن‮ ‬،‮ ‬تەنها بیر لەچێشت لێنان دانیشتن دەكەنەوە،با كەمێك بۆ بەرژەوەندی‮ ‬تەندروست كردنی‮ ‬جەستەكانیان بیر لەئەنجامدانی‮ ‬وەرزش بكەنەوە تاببنە خاوەن لەشێكی‮ ‬ساغ‮ ‬و سەڵامەت‮.‬

هەر لەدرێژەی‮ ‬راپۆرتەكەماندا بۆ وەڕگرتنی‮ ‬زانیاری‮ ‬تر لەمبارەیەوە ئەمجارەیان لەنێو هۆڵە وەرزشییەكانی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬درێژەمان بەگفتۆگۆیەكەدا و سەرەتا لەلای‮ ‬خاتوو كالی‮ ‬رەووف دەرچووی‮ ‬كۆڵیژی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و‮ ‬ڕاهێنەری‮ ‬لەش رێكی‮ ‬ئافرەتان دەستمان پێكرد و ناوبراو بەمشێوەیە هاتەئاخافتن‮:‬‮ ‬نكۆڵی‮ ‬لەوە ناكرێ بەحەزوو ئارەزووی‮ ‬خۆم بواری‮ ‬راهێنەرایەتیم هەڵبژارد،‮ ‬ئەگەر چی‮ ‬كاری‮ ‬مامۆستایی‮ ‬دەكەم‮ ‬،‮ ‬بەڵام ئەوەندەی‮ ‬ئارەزووم لەمەشق وڕاهێنان هەیە ئەوەندە ئارەزووم لەكاری‮ ‬مامۆستایەتی‮ ‬نییە‮ ‬،‮ ‬بۆیە لەم كاتەدا بەپێی‮ ‬تەجروبە و‮ ‬ئەزموونی‮ ‬وەرزشییم بەشێوەیەكی‮ ‬سەركەوتوو كاری‮ ‬ڕاهێنەرایەتی‮ ‬لەنێو هۆڵی‮ ‬لەشجوانی ‮ ‬FITNSSسەركەوتووانە ئەنجام دەدەم‮ ‬،‮ ‬ڕۆژانەیش چەندین كەس لەهەموو تەمەنەكان سەردانمان دەكەن بەمەبەستی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬وەرزش و رێكخستنی‮ ‬لەش وجەستەكانیان لەقلەوی‮ ‬و جۆرەها نەخۆشی‮ ‬كەمرۆڤ بەهۆی‮ ‬وەرزش نەكردن تووشی‮ ‬دەبێت‮.

هەر لەبارەی‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬مەشق وڕاهێنانی‮ ‬نێو هۆڵە وەرزشییەكان خاتوو كالی‮ ‬لەمبارەیەوە گوتی‮: ‬بڕوانامە لەكوردستان زۆر بەزەحمەت بەدەستت دەكەوێت،‮ ‬چونكە لەماوەی‮ ‬ساڵێكدا تەنها‮ ‬یەك خول ئەنجام دەدرێت،‮ ‬كاتی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬خولەكەیش بێگومان بەماوەی‮ ‬دوو رۆژ خولەكە بەپەلە كۆتایی‮ ‬پێدەهێنن،‮ ‬لەئەنجامدا بەپێی‮ ‬هەموو داتاكانی‮ ‬زانستی‮ ‬لەم ماوە كورتەدا هیچ زانیارییەكی‮ ‬تەواوت دەست ناكەوێت كەئەوەی‮ ‬ئامانجتە،خۆم پارساڵ بەشداریم لەخولێكی‮ ‬بەهێزكردنی‮ ‬مەشق وڕاهێنان كرد،‮ ‬بەڵام هەر وەك لەسەرەوە ئاماژەم بۆ كرد كاتەكانی‮ ‬زۆر كورتن،‮ ‬بەشداربووان لەم كاتە كورتەدا هیچ سوودێكی‮ ‬ئەو تۆ نابینێت كەجێی‮ ‬باسكردن بێت‮.‬

خاتوو كالی‮ ‬هەر لەدرێژەی‮ ‬قسەكانیدا زیاتر گوتی‮: ‬بێگومان ئەوانەی‮ ‬سەردانی‮ ‬هۆڵەكان دەكەن هەر‮ ‬یەكەو بەبیانووەك دێنە لامان،‮ ‬هەیە بۆ تەندروستكردنی‮ ‬جەستەكانیان‮ ‬یاخود بۆ بەهێزكردنی‮ ‬ماسوولكەكانیان‮ ‬ڕوو لەئێمە دەكەن،‮ ‬هەندێكیش هەن كیشەی‮ ‬دەروونیان هەیە بۆ خۆ دەربازكردن لە نەخۆشی‮ ‬دەروونی،‮ ‬ناچار دەبن بۆ ئارامكردنی‮ ‬جەستەو دەروونیان‮ ‬ڕوو لەهۆڵە وەرزشییەكان دەكەن تا كاتەكانی‮ ‬خۆیان بەوەرزش كردن بەسەر ببەن و نەخۆشی‮ ‬و ئازاری‮ ‬جەستەكانیان لەبیر خۆیان ببنەوە‮.‬
هەر لەبارەی‮ ‬كێشەو گرفتەكانی‮ ‬هۆڵەوەرزشییەكان كالی‮ ‬ڕاهێنەر بۆ ئەم مەبەستە گوتی‮: ‬هەندیك لە هۆڵە وەرزشییەكان بەهەڵە مەشق وڕاهێنان دەگوترێتەوە كەئەمەشیان زیان بەبەشداربووانان دەگەیەنێت‮.

گوتیشی‮: ‬ئەوەی‮ ‬زۆر نیگەرانی‮ ‬كردین هەندێك كەس هەن ماددەی‮ ‬ووزە بەخش بەكار دەهێنن كەلەئەنجامدا جگە لەنەخۆشی‮ ‬و سوود وەڕنەگرتن هیچ شتێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬لێی‮ ‬سوودمەند نابن‮.‬
هەر لەشاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬و لەدرێژەی‮ ‬راپۆرتەكەماندا خاتوو تریسكە قادر رەشید راهێنەری‮ ‬لەشجوانی‮ ‬نێوهۆڵەكانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬ئەو گوتی‮:‬‮ ‬خۆشبەختانە لەساڵی‮ ‬2014 دوای‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬مەشق وڕاهێنان ئەوكات زۆر ئارەزووی‮ ‬مەشقدانەوەم هەبوو،‮ ‬بۆیە ماوەیە كاری‮ ‬ڕاهێنەرایەتی‮ ‬لەهۆڵەوەرزشییەكانی‮ ‬دەكەم و رۆژانەیش لەسەر هەموو تەمەنەكان ئافرەتان‮ ‬ڕوومان تێدەن بۆ ئەنجامدانی‮ ‬وەرزش و وەرزشی‮ ‬لەش رێكی‮.‬

ئەو كچە راهێنەرە هێمای‮ ‬بۆ‮ ‬تەوەرێكی‮ ‬گرینگ كرد لەبارەی‮ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬كەبەبێ‮ ‬ڕاهێنەر مەشق وڕاهێنان دەكەن ئەو زیاتر‮ ‬بۆ ئەم مەبەستە گوتی‮:‬‮ ‬بێگومان ئەوانەی‮ ‬كەسەردانمان دەكەن پێشوەختە هەموو پرسیارێكی‮ ‬زانستی‮ ‬و تەندروستی‮ ‬ئاراستە دەكەین بەمەبەستی‮ ‬دڵنیابوون لەتەندروستی‮ ‬كەسی‮ ‬بەشداربوو،‮ ‬بەڵام زۆر لەئافرەتان هەن بەبێ پرس وبەبێ ئاگاداری‮ ‬بەتەنیا وەرزش دەكەن و ئەو كاتیش بەهۆی‮ ‬كەم ئەزموونیان تووشی‮ ‬چەندین گرفتی‮ ‬جۆراو جۆر دەبن لەڕووی‮ ‬تەندروستیەوە وكە ئازار بەجەستەكانیان دەدات،‮ ‬ئەو كاتە‮ ‬زۆر ئاسوودە دەبم بەشداربووانی‮ ‬نێو هۆلەكە كاتێك هەست بەخۆشی‮ ‬وئارامی‮ ‬دەكات و‮ ‬تاموچێژ لەوەرزش كردنەكە وەڕدەگرن،‮ ‬بۆیە داواكارم لەهەموو ئافرەتان بەبێ پرس مەشق وڕاهینان لەسەر ئامێرەكان ئەنجام نەدەن تا لەرێگەی‮ ‬راهێنەرانی‮ ‬نێو هۆڵەكان بەباشی‮ ‬و زانستی‮ ‬رێنموویی‮ ‬دەكرێن‮.‬

بابه‌تی تر

دواجار ماگنۆس بڕیارەكەی خۆیدا وازبهینێت

خەبات: هاوكار كەڵهوری:- ماگنۆس كارلسن پاڵەوانەكەی شەترەجی جیهانی هەمووانی تووشی سۆك كرد كا…