د.بەشیر حەداد لەگەڵ شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم، تاوتوێی بەهێزکردنی هاوکاری و هەمانگییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، و خەرج کردنی شایستە داراییەکانی جووتیارانی کوردستانیان كرد

رۆژی سێشەممە رێککەوتی12\1\2021، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و ژمارەیەک لە کادیرە باڵاکانی وەزارەت.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا تێیدا بەشدار بوون، چەندین بابەتی گرنگی پەیوەست بە گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و رێکارەکانی زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و گرنگیی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.

لە لایەکی دیکەوە دکتۆر بەشیر حەداد، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی نێوان شاندی میوان و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و هۆڕەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەسەرگرنگی بەهێزکردنی هاوکاری و هەمانگی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی فیدراڵ و پێویستی بەردەوامی سەردان و کۆبوونەوەکانی نێوانیان کردەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە تەواوی وڵات و پشتگیری کردنی جووتیاران و گرنگی دانی راستەوخۆ بە بەربوومی ئاژەڵی بەمەبەستی زیاتر کردنی ئەو بەرهەمانە.

حەداد ئاماژەشی بە پێویستی خەرج کردنی شایستە داراییەکانی ساڵانی (2014-2015-2016) جووتیارانی هەرێمی کوردستان کردەوە و جەختیشی لەسەر گرنگیدان بە ئاسایشی خۆراک بۆ هاووڵاتیانی عێراق و پشتیوانی بەروبوومی ناوخۆیی وپشت نەبەستن بە بازاڕی نێودەوڵەتی و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان کردەوە کە لە سایەی زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوانەوە تووشی وڵات دەبن.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

سێشەممە 12 كانوونی دووەمی 2021

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ بایدن ده‌كات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ تویتێكدا خۆشحاڵی خۆی بۆ ده‌ستبه‌كا…