د.بەشیر حەداد رایگه‌یاند: ھیواخوازین هاوپەیمانی كوردستانى له په‌رله‌مانى عێراق دروست بیته‌وه.

رۆژی پێنجشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢١، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم و ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و ھیوای خواست ئەو کۆبوونەوەیە ببێتە ھەوێنی یەكڕیزی و یەکدەنگی نێو ماڵی کورد، و دروست کردنەوەی ھاوپەیمانی کوردستانی له په‌رله‌مانى عێراق.

دکتۆر بەشیر حەداد رایگەیاند: ئێمە بەردەوام جەختمان لەسەر یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کردوەتەوە، چونکە یەکڕیزیی نێوان ھێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ھێز و پێگەی کورد و نوێنەرانی کوردستان دەبێت لە بەغدا، و ئەزموونی رابردووشمان سەلماندوویەتی کە تەنیا بە یەکڕیزی و یەک دەنگی دەتوانین خواست و داواکاری و مافی گەلەکەمان بەدەست بھێنین.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەش بەوە دەکات، ئەوان وەکو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە گرنگییەوە تەماشای پەیوەندی نێوان ھەولێر و بەغدا دەکەن و لایان گرنگە کە ئەو پەیوەندییە دۆستانە بێت و ھەردوو لا کار بکەن بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و دەربازکردنی وڵات لەو قەیرانە دارایی و تەندروستیەی تێی کەوتووە.

حەداد راشیگەیاند: ئێمە پێشوازی لە ھەڵوێستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین سەبارەت بە دەربڕینی پابەندبوونی خۆی بە جێبه‌جیكردنى یاساى بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١، داواش لە حکومەتی فیدراڵی دەکەین پابەند بێت به یاسای بودجە و تەواوی ماددەکانی وەک خۆی جێبەجێ بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی ژاپۆن دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە نیکیهیر…