له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دكتۆر به‌شیر حه‌داد ،جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌ رێكاری یاسایی هه‌وڵ بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاند، لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ زیانه‌كانی لافاو له‌ باڵه‌كایه‌تی و هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان پێك دێت و دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش، ده‌بێ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ به‌شه‌ بودجه‌ی باری له‌ناكاو، قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووان بكه‌نه‌وه‌.

به‌شیر حه‌داد گوتیشی:  هه‌وڵ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌ده‌ین و تا كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌شیان، ده‌بێ هاوكاریی پێویست بكرێن.

بابه‌تی تر

ئەم رێگایانەی هەرێمی کوردستان کرانەوە

رێگاکانی مەرزی کێلێ و شێنێ و زەڵێ و چەند رێگایەکی دەڤەری راپەڕین کە بەهۆی بەفربارینەوە داخ…