ئەمڕۆ لە هەولێر و چەند پارێزگایەکی دیکە، دەنگی وێستگەکان بە دەست هەژماردەکەنەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 31/10/2021، لە هەر یەک لە پارێزگاکانی هەولێر، کەرکووک، کەربەلا، موسەننا، قادسیە و ئەنبار بە دەست ژماردنەوەی دەنگەکانی وێستگەکان دەست پێدەکەن، سبەی دووشەممەشی تایبەت کردووە بە هەژمارکردنەوەی دەستی دەنگی وێستگەکانی پارێزگای زیقار.

هەر لە راگەیەندراوەکەیدا کۆمسیۆن ئاماژەیداوە، ئەنجامی هەژماردنەوەی دەستی وێستگەکانی بەرەی کەرخ لە بەغدا کە تەواو بووە، لە چوارچێوەی رێکارەکان بە راسپاردەیەک دەدەنە ئەنجومەنی کۆمسیاران.

K24

بابه‌تی تر

ئەم رێگایانەی هەرێمی کوردستان کرانەوە

رێگاکانی مەرزی کێلێ و شێنێ و زەڵێ و چەند رێگایەکی دەڤەری راپەڕین کە بەهۆی بەفربارینەوە داخ…