پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پیشوەختەی عێراق کە تایبەتە بە هێزە ئەمنییەکان، پێشمەرگە و ئاوارەکان، هاوکات لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عێراق، ئەمڕۆ هەینی 8/10/2021 لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش دەستی پێکردووە و لە هەولێر و لە بنکە و وێستگەکانی تایبەت بە هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان لە سەرجەم ئیدارە سەربەخۆ و قەزار و ناحیە و شار و شارۆچکەکانی پارێزگای هەولێر دەستی پێکردووە.

ژمارەی دەنگدەری ھێزە ئەمنییەكان بۆ دەنگدانی تایبەتە لە سنووری پارێزگای  هەولێر 90 هەزار و 54 کەسە کە بەسەر52 بنكە و 214 وێستگەدا دابەش بوون.

هاوکات ژمارەی دەنگدەری ئاوارە لە سنووری پارێزگای ھەولێر، 25 هەزار و 200 دەنگدەرە کە بەسەر 20 بنكە و 65 وێستگەدا دابەش بوون.

بابه‌تی تر

تا چوار ڕۆژی دیکە دەوامی بەشێک لە زانکۆکانی سنووری سلێمانی ڕادەگیرێت

زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە و پۆلەتەکنیکی سلێمانی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەوامیان ڕاگرت. لە ڕاگ…