كاروان محەمەد سینۆ
بەداخەوە هەفتەی‮ ‬رابردوو لە كتوپڕێكدا،‮ ‬لەنێوان شەو و‮ ‬ڕۆژێك،‮ ‬خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬بەغدا و دواتر شارەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬عێراق‮ (‬نەجەف،‮ ‬كەربەلا،‮ ‬دیوانیە،‮ ‬زیقار و بەسرە‮.. ‬و چەندین شار و شارۆچكەی‮ ‬دیكەی‮ ‬خواروی‮ ‬عێراق‮) ‬بە سەدان هەزار خەڵكی‮ ‬سڤیل‮ (‬دوور لە هەژموونی‮ ‬مەرجەعیەتی‮ ‬ئاینی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬و حزبی‮ ‬ئاینی‮ ‬و عەلمانی‮) ‬رژانە سەر شەقام و كوچەو كۆڵانەكان‮. ‬ئەمەش پێشهاتێكی‮ ‬نوێیە لە عێراقی‮ ‬پاش سەدام حوسێن،‮ ‬كە خەڵك دوور لە حزبەكانی‮ ‬دەسەڵات بڕژێنە سەر شەقامەكان‮. ‬ئەوە هەفتەیەكە خۆپێشاندانەكان بەردەوامە و رۆژ دوای‮ ‬رۆژ فراوانتر و تونتر و دڕندانەتر دەبێت‮. ‬لە ئەنجامی‮ ‬خۆپێشاندانەكان‮ (‬تاكو نووسینی‮ ‬ئەم چەند دێرە و بەپێی‮ ‬ئاماری‮ ‬فەرمی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬عێراق‮) ‬104‮ ‬كەس كوژراوە و زیاتر لە‮ ‬6.107‮ ‬كەس برینداربووە و بە ملیۆنەها دۆلار زیانی‮ ‬ماڵی‮ ‬كەوتووە‮. ‬ئەگەرچی‮ ‬لەوەتەی‮ ‬روخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬سەدام‮ (‬2003‮)‬ تاكو ئێستا،‮ ‬چەندین جار خۆپێشاندان و رووبەرووبوونەوەی‮ ‬خەڵك و هێزە ئەمنییەكان لە بەغداو شارەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عێراق بەرپابووە،‮ ‬بەڵام دەتوانی‮ ‬بڵێین ئەمە‮ ‬یەكەم خۆپێشاندانە‮ (‬دوای‮ ‬روخانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬سەدام‮) ‬كە ئەوەندە خوێناوی‮ ‬و دڕندانە بێت،‮ ‬بەڕادەیەك كە راستەوخۆ رووی‮ ‬تڤەنگ و تڤەنگی‮ ‬ئۆتەماتیك و نیشانگر‮ (‬قناص‮) ‬بكرێتە خۆپێشاندەران و‮ ‬یەك دوای‮ ‬یەك بیان كوژن‮. ‬بۆیە لێرەدا مرۆڤ هەڵوەستەیەك دەكات،‮ ‬ئاخۆ بۆچی‮ ‬ئەمجارە هەروا بەهەناسەی‮ ‬سارد خەڵك دەكوژرێ؟‮!‬،‮ ‬ئەی‮ ‬بۆ پێشتر خەڵك نەدەكوژرا؟‮! ‬یاخو تەنها چەند كەسێك دەبوونە قوربانی‮!.‬ بۆیە لێرەدا بەشێنەیی‮ ‬دەتوانین بڵێین،‮ ‬بێجگە لە ئەجینداو هەژموونی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەقلیمی‮ ‬و زلهێز بەسەر رەوش و ناوەندی‮ ‬بڕیار لە عێراقدا،‮ ‬كە هەمان هۆكار و ئەگەرن لەسەر خۆپێشاندانەكانی‮ ‬پێشوو و ئەمڕۆی‮ ‬عێراق،‮ ‬بەڵام تاك جیاوازی‮ ‬نێوان خۆپێشاندانەكانی‮ ‬پێشوو و ئەمڕۆی‮ ‬عێراق،‮ ‬تەنها ئەوەیە كە جاران حزبێك‮ ‬یان چەند حزب و لایەنێكی‮ ‬تایفەگەر،‮ ‬بۆ گوشار و جێبەجێ كردنی‮ ‬ئەجندایەكی‮ ‬تایبەت لایەنگرانی‮ ‬خۆیان ئاراستەی‮ ‬شەقام دەكردو پاڵپشتی‮ ‬خۆیان‮ ‬ڕادەگەیاند و‮ ‬ڕابەرایەتی‮ ‬خۆپێشاندانەكەیان دەكرد،‮ ‬لەكاتێكدا ئەو حزبانە لەنێو حوكم و حوكمڕانیشدا بوو‮. ‬بۆیە خۆپێشاندەران نەدەكوژارن و دەستبەسەریش نەدەكران‮. ‬بەڵام ئەمجارە لەبەر ئەوەی‮ ‬خەڵكێكی‮ ‬رەش و رووت خزاونەتە سەرشەقام،‮ ‬بۆیە لەلایەن هەموولایەنێكەوە دەكوژرێن و تەپەسەر دەكرێن‮. ‬شایانی‮ ‬باسە هەریەكە لە هێزو حزب و لایەن و ئەجیندای‮ ‬هەژمووندار لە عێراق،‮ ‬هەریەكەیان هەوڵدەدات بە جۆرێك لە جۆرەكان سواری‮ ‬مەوجی‮ ‬خۆپێشاندەران بێت و‮ (‬بەشە گۆشتی‮ ‬خۆی‮ ‬بە ئاگری‮ ‬ئەوان ببرژێنێت‮). ‬هەڵبەت هەموومان دەزانین كە كێشەو گرفت و ناسەقامگیرو نەبوونی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬و هەلی‮ ‬كارو گەندەڵی‮ ‬و كێشەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عێراق،‮ ‬هەموو ئەمانە زێدی‮ ‬شەورۆژێك نین بەڵكو ئەمانە كەڵەكەبووی‮ ‬گرفتی‮ ‬16‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردووە،‮ ‬هەر لە كاتی‮ ‬روخانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬سەدامەوە تاكو ئێستا،‮ ‬بەڵام بۆچی‮ ‬ئەمڕۆ لە وادەی‮ ‬چەند مانگەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عادل عەبدولمەهدی‮ ‬خۆپێشاندان و ناڕەزایی‮ ‬خوێناوی‮ ‬سەریان هەڵدا؟‮!. ‬وەڵامی‮ ‬ئەم پرسیارە بابەتێكی‮ ‬قووڵەو دەرفەتی‮ ‬ئەوەمان نییە لەم چەند دێرەدا شلۆڤەی‮ ‬بكەین‮.. . ‬بەهەر حاڵ،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عادل عەبدولمەهدی‮ ‬لەماوەی‮ ‬11‮ ‬مانگی‮ ‬تەمەنی‮ ‬خۆیدا،‮ ‬ئەزموونێكی‮ ‬خراپی‮ ‬نەبووە كە ببێتە مایە ئەوەی‮ ‬ئەم جۆرە خۆپێشاندانە دژی‮ ‬بكرێ‮!. ‬بەڵكو بەپێچەوانەوە بەپێی‮ ‬هەڵسەنگاندنی‮ ‬چاودێرانی‮ ‬بێلایەن لە ماوەی‮ ‬11‮ ‬مانگی‮ ‬تەمەنیدا،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عادل عەبدول مەهدی‮ ‬لە هەموو حكوومەتەكانی‮ ‬پێشوو باشتربووە‮. ‬كەواتە دۆخی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬عێراق لە ئەگەری‮ ‬هەڵە لە ئیدارەدانی‮ ‬وڵات نەبووە؟‮!‬،‮ ‬بەڵكو دەتوانین بڵێین دۆخی‮ ‬ئەمڕوی‮ ‬عێراق ئیدارەدانی‮ ‬هەڵە‮ ‬كەڵەكەبووەكانی‮ ‬ساڵانی‮ ‬رابردووە،‮ ‬لەپێناو گەیشتن بە ئامانج و مەبەستێك؟‮!‬،‮ ‬لەپێناو ئەمەدا هەر لایەن و حزب و گروپ و مەرجەع و ئەجندایەكی‮ ‬دەرەكی‮ ‬بەشێوەیەك لە شێوەكان ئیدارەی‮ ‬هەڵەكان كات بۆ گەیشتن بە مەبەستەكانی‮ ‬خۆیان‮. ‬جا ئەگەر بە شێوازێكی‮ ‬راست و حەكیمانە بەدواداچوون و چارەسەری‮ ‬ئەم قەیرانەی‮ ‬عێراق نەكرێ؟‮!‬،‮ ‬ئەوا عێراق رووەو تونێلێكی‮ ‬تاریك ئاراستە دەبێت و لەكۆتاییدا تەنها هاوڵاتی‮ ‬رەش و رووتی‮ ‬عێراق لە رووی‮ ‬ماڵی‮ ‬و گیانی‮ ‬زەرەرمەند دەبن و هەڵەیەكی‮ ‬دیكە لەسەر هەڵەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراق كەڵەكە دەبێت‮.‬ بۆیە لەپێناو پاراستنی‮ ‬عێراق لەدۆخیكی‮ ‬نەخوازراو،‮ ‬رۆژی‮ ‬دووشەممە‮ ‬2019/10/7‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەكۆبوونەوەیەكی‮ ‬دا لەگەڵ دكتۆر ئەیاد عەلاوی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئیتیلافی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬عێراق لەسەلاحەدین كۆبۆوەو هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوەكرد كە بێجگە لە چوارچێوەی‮ ‬دەستوری‮ ‬عێراق،‮ ‬هیچ گۆرانكارییەكی‮ ‬دیكە لەپرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراق قبوڵ نییەو جەختیان لەوەش كردەوە كە دەبێ حكوومەتی‮ ‬ئێستای‮ ‬عێراق پارێزگاری‮ ‬لە ژیان و كەرامەتی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬عێراق بكات،‮ ‬هەروەها هەردوولا پاڵپشتی‮ ‬تەواوی‮ ‬خۆیان بۆ حكوومەتی‮ ‬عادل عەبدولمەهدی‮ ‬دەربڕی‮ ‬بۆ بەدیهێنانی‮ ‬هێمنی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬و سزادانی‮ ‬گەندەڵكارانی‮ ‬و ئەوانەی‮ ‬بوونەتە هۆی‮ ‬خوێنڕشتنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬بێ تاوان‮.‬

بابه‌تی تر

با هەموومان پاڵپشتی‮ ‬پلان و بەرنامەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بین

زیرەك‮ ‬ڕواندزی لە هەر وڵاتێكدا كارێزمایەك هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬خزمەت بە گەل و نیشتمان بكات،‮ ‬…