سه‌لام عه‌بدوڵا
دوێنێ، شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر، یادی كاره‌ساتی ڕاده‌ستكردنی كه‌ركووك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان بوو له‌ 2017دا، به‌هۆیه‌وه‌ له‌ سه‌دا په‌نجا و یه‌كی پانتایی هه‌رێمی كوردستان له‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی قێزه‌وندا له‌ده‌ست درا، كه‌ ماوه‌ی 96 ساڵ بوو كورد هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌دا و نه‌یده‌هێشت له‌ كوردستان داببڕێت، ئه‌گه‌رچی حكوومه‌ته‌ جیاجیاكانی عێراق به‌ به‌رده‌وامی له‌و هه‌وڵه‌دا بوون، به‌ڵام كورد هه‌رگیز نه‌یده‌هێشت ئه‌و هه‌وڵه‌یان سه‌ربگرێت و له‌پێناویشیدا هه‌زاران قوربانی دا، چونكه‌ هه‌موو به‌ڵگه‌ مێژووییه‌كان و ته‌نانه‌ت له‌ نه‌خشه‌ی عوسمانییه‌كانیشدا وه‌ك پایته‌ختی شاره‌زوور و شارێكی كوردستانی ئاماژه‌ی پێدراوه ‌و ته‌نانه‌ت ڕه‌حمه‌تی مام جه‌لالیش وه‌كو قودسی كوردستان تێی ده‌ڕوانی، كه‌ به‌ داخه‌وه‌ نه‌ كه‌سی له‌سه‌ر موحاسه‌به‌ كرا، نه‌ كه‌سیش به‌ دادگا درا، ته‌نانه‌ت به‌یانێكی ئیدانه‌كردنی له‌لایه‌ن (ی. ن. ك)ـه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌رنه‌كرا و بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ش ئێستا به‌ ئاشكرا ده‌بینرێت كه‌ چۆن هه‌وڵی ته‌عریب و گۆڕینی دیمۆگرافیای ده‌درێت، به‌شێوه‌یه‌ك‌ تا ئێستا هه‌وڵی به‌و شێوه‌یه‌ به‌ چڕی نه‌بینراوه‌‌.
ئه‌مڕۆ، هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی له‌ به‌غدا، چه‌ند ڕۆژێكه‌ كۆتایی هاتووه ‌و كورد به‌گشتی بووه‌ به‌ خاوه‌نی 63 كورسی له‌ په‌رله‌ماندا و كوردیش به‌ ده‌نگدانی له‌ شاری كه‌ركووك جارێكی تر ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لمانده‌وه‌ كه‌ شارێكی كوردستانییه ‌و ناتوانرێت هه‌روا به‌ ئاسانی ئه‌و ڕاستییه‌ پشتگوێ بخرێت، بۆیه‌ ئیتر ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌‌ نوێنه‌رانی هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی بوونه‌ته‌ خاوه‌ن كورسی، پێكه‌وه‌ هه‌وڵی جدی بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی باری كه‌چ و لاری ئه‌و ناوچانه‌ بده‌ن كه‌ به‌ مادده‌یه‌كی ده‌ستووری چاره‌سه‌ری بۆ دیاری كراوه‌، بۆیه‌ ده‌بێت كاراكردنه‌وه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور، ببێته‌ كاری سه‌ره‌كی هه‌موو نوێنه‌رانمان و نه‌هێڵرێت ئه‌و بارودۆخه‌ به‌رده‌وام بێت و ده‌ستووری عێراق وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌ یه‌كگرتوویی و یه‌كهه‌ڵوێستی له‌ به‌غدا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت و ئه‌و هه‌وڵه‌ نه‌زۆكه‌ی كاڵفام و كاڵفامه‌كان له‌ گۆڕ ده‌ندرێت و كه‌ركووكیش وه‌كو شارێكی كوردستانی دێته‌وه‌ باوه‌شی هه‌رێم و ده‌بێته‌ نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتی و ئارامی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی.

بابه‌تی تر

خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌…