ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دوو گه‌نج گه‌یشتنه‌وه‌ شاری هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی به‌ پایسكل بۆ ماوه‌ی مانگێك له‌ شاری تڕابزۆنی توركیاوه ‌زیاتر له‌ 3 هه‌زار كیلۆمه‌تریان بڕی بوو.

دوو گه‌نجه‌كه‌‌ ناویان (شه‌عبان شه‌وكه‌ت و بیلال ئیبراهیم)ه‌ و ماوه‌ی مانگێك به‌ پایسكل به‌ڕێگاوه‌ بوون، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م گه‌یشتنه‌وه‌ سه‌ر قه‌ڵاتی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتییان و وه‌رزشكار پێشوازییان لێ كرا.

له‌ كاتی پێشوازیكردن له‌ دوو گه‌نجه‌كه‌، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئەوەى ئەم دوو لاوە ئەنجامیان دا تەنها شانازی نییە بۆ خۆیان و خانەوادەکانیان، بەڵکو بۆ ئێمەش وەکو پارێزگا و حکوومەتى هەرێمى كوردستان و شارى هەولێر مایەى شانازییه‌، ئەو دوو گەنج و لاوە خۆشەویستەى هەولێر ئەو شانازییه‌یان دا بە هەولێر لە ئاستى کوردستان و دەتوانم بڵێم لە ئاستى عێراقیشدا توانیان ریکۆرد بشکێنن و 3000 کم بە ماوەى مانگێک لە وڵاتێکى دیکەوە ببڕن و بگەڕێنەوە هەولێرى پایتەخت.

پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئەرکى ئێمەیە وەکو حکوومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى هەولێر زەمینە سازى بکەین بۆ ئەوەى خزمەتى لاوان و وەرزشکارانى خۆشەویستى شارەکەمان بکەین و هانیان بدەین و پشتیوانیان بین.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لە ڕۆژانى داهاتوودا پێشوازى لەو دوو پاڵەوانە دەکەین و بڕوانامەى ڕێزلێنان و دیارى پارێزگاى هەولێریان پێشکەش دەکەین.

بابه‌تی تر

پارتی:بە دەستێوەردانی سەرۆککۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئەنجامەکانی هەڵبژاردن گۆڕدران

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوە…