فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، لەسەر راسپاردەی “مەسرور بارزانی”، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 2 ملیار و 200 ملیۆن دینار بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەڕێوەبردن و چاکسازی پارکی ھەواری شار لە پارێزگای سلێمانی، ئەو بڕە پارەیەش قۆناغ بە قۆناغ و بە شێوەی نەختینە خەرج دەکرێت.

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ی فەرمانگەی میدیا و زانیاریدا هاتووه‌، دوای ئامادەکردن و گرتنەبەری گشت رێکارەکانی پرۆسەی تەندەرین، پڕۆژەکە چووەتە بواری جێبەجێکردن و لەلایەن کۆمپانیای (لانتانا)ـش جێبەجێ دەکرێت.

پێشتر لە میانی سەردانیکردنی “مەسرور بارزانی”، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ شاری سلێمانی، رەزامەندی درا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 4 ملیار و 527 ملیۆن و 454 هه‌زار و 500 دینار، لەسەر بودجەی وەگەڕخستن بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قوناغ بەمەبەستی جێبەجێکردن و بەڕێوەبردن و چاکسازی لە چەند پرۆژەیەکی پارێزگای سلێمانی و پارەکەش لەسەر بودجەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج دەکرێت.

پڕۆژەکانیش بریتی بوون لە:

– بەڕێوەبردن و چاکسازی پارکی هەواری شار

– به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی بلواری شه‌ست مه‌تری مه‌لیك مه‌حمود

– به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی بلواری سلێمانی – تاسڵوجه‌

بابه‌تی تر

بڕیار درا به‌ دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ری نوێی بۆ دادگاكانی …