ئەمشەوی هەینی دوو كەس لەبەردەم مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی، لە ئەنجامی شەڕە چەقۆیەكدا كوژران.
سەرکوت ئەحمەد بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند بەھۆی شەڕە چەقۆوە دوو گەنج لەبەردەم مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی کوژراون، یەکێکیان تەمەنی ٢٣ ساڵە و ئەوەی دیکە تەمەنی ٢٢ ساڵە.
ئاماژەی بەوەش کرد “ھێزەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە”.