کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە دوای 17 رۆژی دیکە، ئەنجامەکانی کۆتایی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران، رادەگەیەنێت.

عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوای 17 رۆژی دیکە و دوای یەکلاییکردنەوەی تانەکان، ئەنجامەکانی کۆتایی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران رادەگەیەنن.

عیماد جەمیل باسی لەوەشکردووە کە ئەمڕۆ سێشەممە، دوایین وادەیە بۆ پێشکەشکردنی تانەکان لەلایەن لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە و گوتی: “تا ئێستا ھەزار و 300 تانەمان لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان بەدەست گەیشتووە”.

پێشتر ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، موھەنەد مستەفا رایگەیاندبوو کە تا ئێستا ھەزار و 250 تانەیان لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان بەدەست گەیشتووە.

بابه‌تی تر

پارتی:بە دەستێوەردانی سەرۆککۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئەنجامەکانی هەڵبژاردن گۆڕدران

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوە…