بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا وا بڕیارە دوای جەژنی قوربان شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن.

مەیادە نەجار، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاندوه‌ : بڕیارە دوای جەژن شاندی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەداراییەکان سەردانی بەغدا بکەن.

نەجار، ڕاشیگەیاند:” لێکنزیکبوونەوەی باش هەیە بۆ ڕێککەوتن لەسەر کێشە داراییەکانی نێوان هەردوولا بۆیە چوونی شاندی هەرێم ئەمجارە بێ دەستکەوت نابێت.

سەبارەت بە داواکاری و داخوازییەکانی هەردوولا، ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەدا:” ئێمە وەک هەرێمی کوردستان داوای شایستەداراییەکانمان کردووە کە مافی مووچەخۆرانە دڵنیام کە لێکنزیکبوونەوە و لێک تێگەیشتنی باش هەیە بۆیە ڕێککەوتن دەکرێت لەنێوان هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

راگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستانەوە

دوای ئەوەی شەوی 2021/2/15 هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر شاری هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هە…