لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ پێشنیاری درێژكردنه‌وه‌ی داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كانی ده‌كات تا 1/1/2021 .

ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌هۆی داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كان به‌راورد به‌ مانگی رابردوو رێژه‌ی تووشبووان به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه‌.

هاوكات بڕیاره‌ لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ فه‌رمی راپۆرتی خۆی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ ده‌كات كه‌ تا 1/1/2021 ده‌رگای قوتابخانه‌كان نه‌كرێنه‌وه‌ .

 شایه‌نی باسی له‌ سه‌ره‌تای مانگی 11 به‌هۆی زیادبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاری داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كان درا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

د. بەشیر حەداد: دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە دەرەوەی ململانێ سیاسییەکان

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بابەتی دابەزینی بەهای دینار لە دەسەڵاتی …