وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق بەیاننامەیەک لەبارەی زیادکردنی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی دابەزاندنی بەهای دینار، ساز دەکات.

ئەمڕۆ هەینی 8-1-2021، وەزارەتی دارایی عێراق بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا رایگەیاندووە، هەندێک رێکار هەن بۆ زیادکردنی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی دابەزاندنی بەهای دینار دەگیرێنە بەر، کە بەهۆی هەستیاریی بابەتەکان ناتوانرێ ئاشکرا بکرێن.

وەزارەتی دارایی عێراق هەروەها رایگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ ئابووریناسان رێک دەخات و سیاسەتی خۆی بۆ زیادکردنی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی دابەزاندنی بەهای دینار، دادەڕێژێت.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، وەزارەتی دارایی هیواخوازە کۆبوونەوە فراوانەکە هاوکات بێ لەگەڵ گفتوگۆکانی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021.

ئامانجی کۆبوونەوە فراوانەکەی وەزارەتی دارایی، وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە ؛پاراستنی هەژار و دەستکورتەکانی عێراقە.

رۆژی یەکشەممە 20-12-2020، بانکی ناوەندیی عێراق بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی، بڕیاری دابەزاندنی بەهای دیناری وڵاتەکەی دا و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە 122 هەزارەوە گەیاندە 147 هەزار دینار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دواییی دڵزاری شاعیر

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی شاعیری گەورە و تێکۆشەری دیاری گەلەکەمان ئەحمەد دڵزارم پێگه‌یش…