بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-1-2022 دادگای فیدراڵیی عێاقی کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی وڵاتەکەی بەشێوەی کاتی، راگرت.

دادگای باڵای فیدراڵی بەهۆی سکاڵای هەردوو پەرلەمانتار باسم خەشان و مەحمود داود سەلمان، کارەکانی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان و حاکم زاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی راگرتووە.

ئەو دوو پەرلەمانتارە پێیان وایە لە یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق، ”سەرپێچیی یاسایی و دەستووری“ کراوە.

رۆژی یەکشەممە 9-1-2022، پەرلەمانی عێراق لە یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمیدا، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەددومی بە سەرۆکی پەرلەمان، هەڵبژارد.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردران کە بریتین لە:

– حاکم زاملی، جێگری یەکەم، سەر بە رەوتی سەدر

– شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەم، سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان

بابه‌تی تر

ئەم رێگایانەی هەرێمی کوردستان کرانەوە

رێگاکانی مەرزی کێلێ و شێنێ و زەڵێ و چەند رێگایەکی دەڤەری راپەڕین کە بەهۆی بەفربارینەوە داخ…