د. سامان سۆرانی
ئەگەر دەوڵەت زلهێز نەبێت كاریگەریی لەسەر جیهان نابێت و دەكەوێتە ژێر فشاری گەورە. زلهێز باوەڕی بە بێ لایەنی نیە. ئەو پێێ وایە، یان لەگەڵ ئەوی یان دژومنی ئەوی. بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین و گواستنەوەی بۆ ژمارەیەك لە وڵاتانی جیهان دیبەیتێكی گەرمی سەبارەت بە كاریگەری ئەم “قەیرانە بایۆلۆژیە” لەسەر ڕۆڵی چین لە جیهان وورووژاندووە. بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە كاتێكدایە چین هەموو هەوڵێكی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ بەهێزكردنی ڕۆڵی جیهانی خۆی لە ڕێگەی پرۆژەی “پشتێن و ڕێگا” و پەرەپێدانی توانا سەربازیەكانی. لە بەرامبەردا دیدگایەكی ئەوروپی هەیە، كە پێی وایە ئەم ڤایرۆسە نسكۆیەكە بۆ فراوانخوازی چین. بەڵام چین، ژمارەی دانیشتوانی لە 20/2/2020 گەیشتۆتە 1،401،630،000 كەس، پێی وایە ئەم قەیرانە دەچێتە خانەی ئەو كارەساتە سروشتیانە، كە هاوشێوەی لافاو و ڕەشەبا و ئاگركەوتنەوەیە لە جەنگەڵەكان و پاش ماوەیەكی كورت گوزەر دەكەن و لە بیر دەچنەوە. چین پێی وایە پاش زاڵبوون بەسەر ئەو كارەساتە كوشندەیە دەتوانێ بە هێزەوە بێتەوە ناو مەیدان. چین ئەم قەیرانە بەدەرفەتێ دەبینێت بۆ دووبارە بونیادنان و بەهێزكردنی یەكگرتوویی ناوخۆی وڵاتەكەی. ڕاستە چین لە ڕووی خۆڕاگری بەرامبەر بە قەیرانەكان. چین بەتوانایە و هەماهەنگی كردووە لەگەڵ دەوڵەتە بیانیەكان بۆ گواستنەوەی خێرای دانیشتوە بیانییەكان لە شاری وۆهان. چین نەخۆشخانەی 1500 قەرەوێڵەیی لە ماوەی 10 ڕۆژ درووستكرد، بەڵام ئەم ڤایرۆسە كۆمەڵی كاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر ڕۆلی چین لە جیهان، لەوانە: سستبوونی گەشەكرندنی ئابوری و دابەزینی گەشەكردنی بەرهەمی گشتی ناوخۆ بۆ كەمتر لە 5% لە چارەگی یەكەمی ساڵی 2020 و دابەزینی ڕێژەی فرۆشتن بۆ 7% تا 8%. بە پێچەوانەوە ئەم ڤایرۆسە كەرتی بەرهەمەكانی، كە لە ڕێگەی ئینتەرنێت دەفرۆشرێن دەبووژێنێتەوە. كۆمپانیاكان ڕێگە بە هاوڵاتیان دەدەن، لە ماڵەوە كاری كۆمپانیاكان ئەنجام بدەن، ئەمەش شێوازێكی نوێی بەكاربردن و ژینگەیەكی نوێی كاری لەناو كۆمەڵگەی چین هێناوەتە كایەوە. فۆبیای چینی لە ژمارەیەك لە وڵاتان بەرزبۆتەوە، بە تایبەتی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا، بە هۆیەوە لە شەقامەكان بە ئاشكرا هێرش دەكرێتە سەر هاوڵاتی چینی، لە بەرامبەردا چەندین وڵات هاوسۆزی خۆیان بۆ دەوڵەتی چین پیشاندا و هاوكاری مرۆییان پێشكەشی كرد. لەگەڵ ئەوەشدا متمانەی وەبەرهێنەران جێگیرە، بانكی نێودەوڵەتی لە 4ی شوباتی 2020 ئاشكرای كرد، دەسەڵاتی چین پانتاییەكی سیاسەتی گشتی لەبەردەستە بۆ وەڵامدانەوە. بەڕێوەبەری جێ بەجێكردنی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، كریستالینا ئیڤانۆڤا جۆرجێڤا ووتی، سندووقی دراو پاڵپشتی هەوڵەكانی پەكین دەكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەوان لەو باوەڕەن، ئابوری چین هێشتا بەهێزە و توانای باشتربوونی هەیە. لە دیدی ئێمەوە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە ڕۆڵی چین لە جیهان كەم بێتەوە، چینیەكان دەڵێن، گرفتەكان یەكگرتوویی نەتەوە زیاد دەكەن و سەختیەكانی ژیان تاقیكردنەوەن. پەكین توانی ئەو تاقیكردنەوەیە تێپەڕێنێت، بە هۆیەوە هۆشیاری هاوڵاتیانی چین لە مەڕ مەترسیە نائاساییەكان و چۆنێتی ڕێگریكردنی و میكانیزمیەكانی مامەڵەكردن لەگەڵیدا زیادی كرد. هەندێ ئابوریناس پێیان وایە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا جۆرە شەڕێكی ئابوری ئەمریكا بێت بۆ پەكخستنی كۆمپانیا زەبەلاحەكانی جیهان، تاوەكو هەلی كار لە ئەمریكا زیاد بكات. ئەمریكا لەو ڕێگەیەوە مەبەستیە هەژموونی خۆی بەسەر ئابوری چین دا بسەپێنیت، چونكە بەهۆی گەشەسەندنی ئابوری چین لە ماوەی ڕابووردوو شارەزایان مەترسی سەرهەڵدانی شەڕێكی ئابوری گەورەیان دەكرد. بەڵام چین لەم قۆناغەدا پێداچوونەوە بە گرفتەكانی دەكات بۆ ئەوەی بە قووڵی كار لەسەر چاكسازی بكات و بەردەوام بێت لە پەرەپێدان و زاڵبوون بەسەر ئالنگاریە بایۆلۆژی و ئابوریەكان.
-
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پیرۆزبایی له بایدن دهكات
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، له تویتێكدا خۆشحاڵی خۆی بۆ دهستبهكا… -
سهرۆكی ههرێمی كوردستان پیرۆزبایی له بایدن دهكات
نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان له تویتێكدا پیرۆزبایی دهسبهكاربوونی بایدن و ه… -
نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەزڵووم کۆبانێ: هاوخەمتانین
ئێوارهى ئهمڕۆ چوارشهممه، 20/1/2021 بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، …
لێدوانێك بنووسه
بابهتی تر
با هەموومان پاڵپشتی پلان و بەرنامەی چاكسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بین
زیرەك ڕواندزی لە هەر وڵاتێكدا كارێزمایەك هەیە بۆ ئەوەی خزمەت بە گەل و نیشتمان بكات، …