خەبات: ڕۆشنا عەلی:- ئەمسال جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو بەهۆی جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان و ئەنجامنەدانی قەرەباڵغی یەكەمەكانی هەرێمی كوردستان بەجیا لەپارێزگای سلێمانی و هەولێر خەڵاتكران ، ڕۆژی 16-8-2020 ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە لەشاری سلێمانی بە نوێنەرایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، خەڵاتی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی بە خشییە یەكەمەكانی پارێزگای سلێمانی وپارێزگای هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین ، لەڕێوڕەسمێكی تایبەتدا بە ئامادەبوونی هەریەك لە هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجەو بەڕێوەبەرەگشتییەكانی پەروەردەو بەڕێوەبەری پەروەردەی  قەزاكان و كەس و كاری قوتابیان خەڵاتەكان دابەشكران بەسەر قوتابیانی یەكەم و دووەم و سێیەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان.   

ڕۆژی 20/8/2020 لەشاری هەولێریش لە ڕێو ڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێرو بەشدار عبدالخالق بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێرو بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزاكان و كەس و كاری قوتابیان لە مەراسیمێكدا خەڵاتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەت لەلایەن ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەو بەخشرایە قوتابییە یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی  12ی ئامادەیی بەشەكانی  زانستی و وێژەیی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی.  

وابڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێو ڕەسمێكی هاوشێوە لە پارێزگای دهۆكیش ئەنجامبدرێت و یەكەمەكانی ئەو پارێزگایەش خەڵات بكرێن.

شایانی وتنە ساڵانە یەكەمەكانی هەرێم لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا و لە هەموو پارێزگاكانەوە دەهاتنە پایتەختی هەرێمی كوردستان و لە چوارچێوەی یەك مەراسیمدا خەڵاتدەكران ، بەڵام ئەمساڵ بە ڕەچاوكردنی سەلامەتی قوتابیان و كەس و كاریان ڕێوڕەسمەكان بەجیا لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

كامێلا هریچینكۆ: شانازی بەوەدەكەم لە 2018 ناسناوی ئەورووپا و لە 2019 ناسناوی جیهانم بەدەستهێنا

خەبات: هاوار مورتكەیی:-  (رۆژێك لەگەڵ دایكم لە قوتابخانەی میوزیك دەگەڕاینەوە، لەناكاو چەند…