ئاژانسی یۆنهاب-ی كۆریای باشور زانیارییه‌كی نوێی له‌سه‌ر دۆخی سیاسیی كۆریای باكور ئاشكرا كرد و بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ خوشكه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور پۆستێكی سیاسیی باڵای پێ دراوه‌.
ئاژانسه‌كه‌ به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ به‌ده‌ستهاتوه‌كان ئاشكرایكردوه‌ كه‌ له‌ یادی 10 ساڵه‌ی كۆچیی دوایی كیم جۆنگ ئیل، سه‌رۆكی پێشوی كۆریای باكور، كیم یۆ جۆنگ، كچی سه‌رۆك و خوشكی كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی ئێستا له‌ ته‌نیشت ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی لیژنه‌ی ناوه‌ندیی حزبی شیوعیی فه‌رمانڕه‌وادا ده‌ركه‌وتوه‌.
ناوی خوشكه‌كه‌ی كیم له‌ناو 8 ئه‌ندامی ئێستای مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی كۆریای باكور و ئه‌و ئه‌ندامانه‌دا هاتوه‌ كه‌ ده‌كرێن به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی سیاسی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ خوشكه‌كه‌ی كیم یان كراوه‌ به‌ ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی یان ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی سیاسی.
ته‌له‌فزیۆنی كۆریای باكوریش وێنه‌ی خوشكه‌كه‌ی كیم-ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ یاده‌كه‌دا له‌ ته‌نیشت كیم یۆنگ چول، ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی مه‌كته‌بی سیاسی و دووان له‌ ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی هه‌مان مه‌كته‌ب ده‌ركه‌وتوه‌.
خوشكه‌كه‌ی كیم ئێستا ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری ده‌وڵه‌ته‌ و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی لیژنه‌ی ناوه‌ندیی حزبی شیوعیی كۆریای باكوره‌، پێشتر وه‌ك ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ له‌ مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كه‌ی كاری كردوه‌، به‌ڵام له‌ دوا كۆنگره‌ی ئه‌و حزبه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، پله‌ و پۆسته‌كه‌ی كه‌مكرایه‌وه‌.

بابه‌تی تر

سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی ڕاگیرا

بە بڕیاری وەزیری دارایی و بەهۆی دواکەوتنی مووچەوه‌، سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری…